باکرهان: پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەنووسسازە

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم)
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم)

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم) لە گوتارێکدا کە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی، جەختی لە گرنگی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.

باکرهان دەڵێت، "لە کاتێکدا گەلی کورد لە چەقی سەرجەم سیناریۆکانی رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە، پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی چارەنووسسازی هەیە".

تونجەر باکرهان، هاسەرۆکی پارتی دەم زیاتر روونیکردەوە و ئەوەشی گوت، "هەر هەنگاوێک، کە لە ناوچەکە دەهاوێژرێت زۆر جێگەی بایەخە. هیوادارین کارەکانی پێکهێنانی حکومەت لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەرچی زووە بگەنە ئەنجام. چەندین مانگە هەڵبژاردن کراوە، بەڵام حکومەت پێکنەهێنراوە. لە کاتێکدا گەلی کورد لە چەقی سەرجەم سیناریۆکانی رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە، پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی چارەنووسسازی هەیە".