فڕانس پرێس: سووریا و ئیسرائیل لە باکۆی ئازەربایجان گفتوگۆی راستەوخۆ دەکەن

گفتوگۆکە لەسەر ئامادەیی سەربازیی ئیسرائیل لە سووریا دەکرێت
گفتوگۆکە لەسەر ئامادەیی سەربازیی ئیسرائیل لە سووریا دەکرێت

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس، دیدارێکی راستەوخۆ لەنێوان بەرپرسانی سووریا و ئیسرائیلیدا لە باکۆ دەکرێت و ئامادەیی سەربازیی ئیسرائیل لە سووریا تاوتوێدەکرێت.

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیی سووری بە ئاژانسە فەڕەنسییەکەی راگەیاندووە، لە پەراوێزی سەردانەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری سووریا بۆ ئازەربایجان، دیدارێکی راستەوخۆ لەنێوان بەرپرسێکی سووری و یەکێکی دیکەی ئیسرائیلیدا لە باکۆ دەکرێت.

سەرچاوەکە راشیگەیاندووە، ئەحمەد شەرع بەشداریی دیدارەکە ناکات و گفتوگۆکە لەسەر ئامادەیی سەربازیی ئیسرائیل لە سووریا دەبێت، بەئاماژەدان بەو ناوچانەی کە هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری سووریا لە دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە، زیاتر لە حەوت مانگ لەمەوبەر کۆنتڕۆڵی کردوون.