ئازەربایجان: بەمنزیکانە لە رێگەى تورکیاوە گاز هەناردەى سووریا دەکەین
پاش سەردانی ئەحمەد شەرع بۆ باکو و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە، ئازەربایجان رایگەیاند، لە داهاتوویەکى نزیکدا گاز لە رێگەى تورکیاوە بۆ سووریا هەناردە دەکەن.
بەگوێرەى راگەیەندراوێکى سەرۆکایەتیى ئازەربایجان، لە کۆبوونەوەى ئەحمەد شەرع سەرۆککۆمارى سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر و ئیلهام عەلیێڤ سەرۆکی ئازەربایجان، بڕیاردراوە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەناو خاکى تورکیادا، گازى سروشتى رەوانەى سووریا بکرێت بەهۆى ئەوەى ئەو وڵاتە گرفتى گەورەى لە دابینکردنى وزە هەیە.
پێشتریش لە مانگى ئایار وەزیرى وزەى سووریا رایگەیاندبوو، وڵاتەکەى لەگەڵ تورکیا گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ ئەوەى تورکیا گازى سروشتییان لە رێگەى بۆرییەوە بۆ رەوانە بکات.
شەڕى 14 ساڵەى ناوخۆى سووریا زۆرترین زیانى بە کەرتى وزە و کارەباى سووریا گەیاندووە، ئێستا رۆژانە تەنیا بۆ ماوەى چوار کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییانى ئەو وڵاتە دەدرێت.
13/07/2025