ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە - نوێکرایەوە

وێنەیەکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
وێنەیەکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە و بڕیارە ئەمڕۆ راپۆرتی لیژنەی شەش وەزارەتەکە لەسەر مووچە بدرێتە ئەنجوومەنەکە و تاوتوێبکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کەناڵ8، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و بەنگین رێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتجێکردن، کە لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانن، سەرەتا ئامادەی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نەبوون، بەڵام دواتر چوونەتە کۆبوونەوەکە و بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کردووە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق راپۆرتى لیژنەى شەش وەزارەتەکە دەخرێتەڕوو تاوەکو چارەسەری بنەڕەتی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدۆزرێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە 70 رۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و لەماوەی ڕابردووش دوای چەندین کۆبوونەوەی شاندەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی هێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.