تەمەللی: پێویستە قەدەغەی یاسایی لە ئیمراڵی هەڵبگرێت

سەزایی تەمەللی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەم
سەزایی تەمەللی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەم

سەزایی تەمەللی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەم لە وتارێکدا لە کۆنگرەی لقی سەمسوری پارتەکەی، هیوایخواست لیژنە پەرلەمانییەکە، بتوانێت ئەرکەکانی جێبەجێبکات و هیچ لایەکیش دژایەتیی پرۆسەکە نەکات.

تەمەللى، بەپێویستى زانى لیژنەکە کار بۆ تێکەڵبوونەوەیەکی گشتیی یاسایی و دیموکراسی بکات و گوتیشى "با کەسیش قسەکەی بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کەجەکە لەبیرنەکات کە لە رێوڕەسمی سوتاندنی چەکدا، باسی پێویستی هێنانەئارای زەمینەی یاسایی بۆ بەشداریی سیاسیی کرد".

بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەم داوایکرد، رەوشی ئۆجەلان بەجۆرێک باشبکرێت، بتوانێت بەباشی پرۆسەکەی بەڕێوەببات.

سەزایی تەمەللی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەم   لەو بارەیەوە گوتی " پێویستە لیژنە پەرلەمانییەکە بە جددییەتەوە کارەکانی خۆی بکات، قەدەغەی یاسایی هەڵبگرێت. پێویستە لە کوێوە دەستپێبکات؟ پێویستە لە ئیمراڵییەوە دەستپێبکات. ئیتر توانای ئارامگرتنمان لەسەر گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان نەماوە. ئەگەر 10 ساڵ پێش ئێستا رێگەی چارەسەرتان بگرتایە، تورکیا لە رەوشێکی دیکەدا دەبوو، بەڵام مێزەکەتان هەڵگێڕایەوە. ئێستا بەڕێز ئۆجەلان چارەسەری هێناوەتە ئارا، بیانوو دروست مەکەن و ئامێز بۆ ئەو چارەسەرە بکەنەوە. ئۆجەلان کەسی سەرەکی گفتوگۆیە، بۆیە هیچ هەڕەشە و سنووردانانێک بۆ ژیان و شێوازی کارکردنی ئەو کەسە قبوڵ ناکەین."

سەزایی تەمەللی، درێژەی وتارەکەیدا باسیلەوەشکرد، پێویستە کۆتایی بە زیندانیی سیاسیی و زیندانیکردنی سیاسییانەی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ بهێنرێت، چونکە دیموکراتیزەکردنی تورکیا، بە فەراهەمکردنی ئازادی سیاسییدا تێدەپەڕێت، تەمەللی گوتیشی "راستە خەباتی چەکداریی کۆتاییهات، بەڵام دەرگا بەڕووی خەباتێکی زۆر بەهێزتردا کراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرخستنی خەباتی نوێ، پێویستی بە خۆرێکخستنەوە و رێکخستنی کۆمەڵگەش هەیە.

سەزایی تەمەللی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەم لە درێژەی گوتەکانی دەڵێت " هاوڕێکانمان لەبەر ئەوەی تاوانیان ئەنجامداوە لە زیندان نین، بەڵکو لەبەرئەوە لە زیندانن، خەباتیان بۆ ئاشتی و دیموکراسیی کرووە، لەلایەن ئەم سیستمە زۆردارەوە بە بارمتە گیراون، بۆیە دەبێت ئەم سیستمە بگۆڕێت و سیاستی ئازاد دەستپێبکات، هاوڕێکانمان ئازاد بن و لە دوورە نیشتمانییەوە بگەڕێنەوە نیشتمانی خۆیان."