کۆماندۆ و دژەتیرۆری عێراق و هاوپەیمانان لە کفرى و خورماتوو کێوماڵیان کرد
کیژان مەحمود 12/08/2025
هێزەکانی کۆماندۆی کورستان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان، ناوچەیەکى بەرفراوانى خورماتوویان کێوماڵکرد، کە پەیامنێری کەناڵ8 یاوەری هێزەکان بوو.
کێوماڵەکە بە ئامادەبوونى سەربازانى ئەمریکی و ئیسپانی بەڕێوەچوو، ئامانجەکەى نەهێشتنى مەترسی تیرۆر بوو لە ناوچەکە، لە بەرەبەیانیی زووەوە لە گوندى قوڕی چای لە سنووری کفری دەستیپێکرد و بۆ ناوچەکانى خورماتوو درێژبووەوە و چەند کاتژمێرێکی خایاند.
پەیامنێری کەناڵ8 لە کاتى کێوماڵەکەدا یاوەرى هێزەکان بوو، ئاماژەى بەوەکرد، لە ئۆپراسیۆنەکەدا 35 کیلۆمەتر کێوماڵکراوە و لە مەترسی "تیرۆر" پاککراوەتەوە، گوتیشى "بڕیارە لەماوەی داهاتوودا لەناوچەکانى لە تاوێرکەوە و پەڵکانە کە بۆشایی ئەمنی هەیە، ئۆپراسیۆنی دیکە بکرێت.
کیژان مەحمود
12/08/2025