نێچيرڤان بارزانى و ستیڤن ڤاگن په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداد و پرسى مووچەیان تاوتوێکرد
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ستیڤن ڤاگن، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداد و پرسى مووچە و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ‌کران.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، له ديدارەکەدا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداد، پرسى مووچه و شايسته داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێكراون، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هەریەکە لە سه‌رۆکی دیوان و سکرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و كونسوڵى گشتيى ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ی دیدارەکە بوون.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، کە هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كردو‌وه‌تەوە و هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداد لەرێگەی گفتوگۆ و لێكگه‌يشتنەوە.
نێچيرڤان بارزانى ستايشى هه‌وڵه‌کانی باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە عێراق کردووە، له لێکنزیککردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانی هه‌ولێر و به‌غداد.
24/08/2025