
پوختەی هەواڵ:
خۆرخێ جیسۆسی ڕاهێنەری پۆرتوگال، لەبارەی جێهێشتنی کەمپی هەڵبژاردەکە، وەڵامی ڕاگەیاندراوەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی دایەوە. کاتێک ڕۆژنامەوانان لەبەردەم ماڵەکەی پرسیاریان لێکرد، گوتی: " ڕاگەیاندراوەکەم خوێندەوە، وەکو هەموو ڕۆژێک دەچم بۆ یەکێتیی تۆپی پێی پۆرتوگال بۆ کارکردن و بیرکردنەوە لە هەڵبژاردەی پۆرتوگال، هیچ شتێکی دیکەم نییە بۆ گوتن."
دوێنێش دوای ڕاگەیاندراوەکەی هێرشبەرەکەی نەسڕ، جسۆس گوتی: "سەیری یاریی هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵانم دەکرد، ئێستا ڕاگەیاندراوەکە دەخوێنمەوە و هیچم نییە بیڵێم." پێشتریش ڕاهێنەرەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا تووڕە بوو، بیرۆکەی داوای لێبوردنکردنی لە ڕۆناڵدۆ بەتەواوی ڕەتکردەوە.
ڕۆناڵدۆ لە ڕاگەیاندراوەکەیدا هۆکاری ڕۆیشتنی ڕوونکردەوە و وتی جیسۆس ڕێککەوتنی پێشووی نێوانیانی پێشێلکردووە. ڕۆناڵدۆ گوتی: "لە پشووی نێوان دوو گێمەکە خۆم گەرمکرد، سەیری کاتژمێر و تێپەڕبوونی خولەکەکانم دەکرد بەبێ ئەوەی بانگبکرێم بۆ یاریکردن، ڕاهێنەر بەڵێنەکەی بۆ من نەبردەسەر."





