
سەرۆککۆماری پێشووی عێراق، پۆستێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بەدەست دەهێنێت و نێردەی تایبەتی ئەمریکاش بە بڕیارێکی مێژوویی وەسفی دەکات.
بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق، دوای ئەوەی لە کێبڕکێیەکدا لەگەڵ 12 کەسایەتیی نێودەوڵەتی سەرکەوتنی بەدەست هێنا، بە فەرمی وەک "کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران" دەستنیشان کرا.
مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق لە پلاتفۆرمی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و سوپاسی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد.
ساڤایا نووسیویەتی: "بەرهەم ساڵح توانای هەیە گۆڕانکاری لە دۆسیە مرۆییەکانی تایبەت بە پەنابەران لە جیهاندا بکات، بەتایبەتی کە خۆی لە قۆناغەکانی پێشووی ژیانیدا، ئەزموونی پەنابەرێتیی هەبووە".
نێردەی تایبەتی ئەمریکا، بڕیارەکەی بە "نیشانەی ڕێزلێنانی نێودەوڵەتی بۆ کەسایەتییەکی خاوەن ئەزموون" وەسف کرد و ڕایگەیاند: "دەستنیشانکردنی بەرهەم ساڵح بۆ ئەو پۆستە باڵایە، ساتێکی مێژوویی و جێگەی شانازییە بۆ عێراق و گەلەکەی."
هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی پەیامەکەیدا، مارک ساڤایا وێنەیەکی هاوبەشی خۆی و بەرهەم ساڵحی بڵاوکردووەتەوە و سەرۆککۆماری پێشووی عێراقی بە "هاوڕێ"ی خۆی ناساندووە.



.jpg)

.jpg)