ئاژانسەکان: دەنگی شەش تەقینەوە لە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزویلا بیسترا

کەناڵ8 03/01/2026
ئاگر و دووکەڵی بۆردومانەکانی کاراکاس لە پایتەختی ڤەنزویلا
ئاگر و دووکەڵی بۆردومانەکانی کاراکاس لە پایتەختی ڤەنزویلا

میدیاکانی ڤەنزویلا بڵاویانکردەوە، بەهۆی تەقینەوەکانەوە ئاگر و دوکەڵ لە چەند ناوچەیەکی کاراکاسی پایتەخت بەرزبووەتەوە، ئاژاسنەکانی هەواڵیش باس لە دەنگی فڕینی فڕۆکە دەکەن بەسەر ئاسمانی کاراکاسدا.

دەنگی فڕینی فڕۆکە بە ئاسمانی کاراکاسدا بیستراوە

لەو بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس بڵاویکردەوە، تەقینەوەکان لە کاتژمێر دوو بە کاتی ناوخۆی وڵاتەکە و کاتژمێر شەش بە کاتی گرینج بووە و دواتر دەنگی فڕینی تەنی ئاسمانی بیستراوە لە شێوەی دەنگی فڕۆکە.

تەقینەوەکان ماوەی 15 خولەک بەردەوام بووە

ئاژانسەکە فەڕەنسییەکە ڕوونیکردووەتەوە، تا 15 خولەک دەنگی تەقینەوە لە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزیلا بەردەوام بووە.

بۆردومانی شۆستەیەکی دەریایی

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، شۆستەیەکی دەریاییان لە ڤەنزیلا کردووەتە ئامانج، بە گومانی ئەوەی قاچاغچێتی مادە هۆشبەرەکانی لێوە کراوە، ئەوەش بە یەکەم هێرشی ڕاستەوخۆی ئەمریکا دادەنرێت بۆ سەر خاکی ڤەنزویلا.

کەناڵ8

03/01/2026