ئیلهام ئەحمەد: کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت واتاى ئەنجامدانى توندوتیژی نییە

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕایگەیاند، کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت، ماف نادات بەوەی توندوتیژی و تۆقاندن بەرامبەر گەل و کۆمەڵگە ئەنجامبدرێت و پێشێلکاریی عورف و یاساکانی مافی مرۆڤ بکات.

تاوانەکانی دژی کورد دەگاتە ئاستی تاوانی جەنگ

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە بڵاوکراوەیەکیدا لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاندووە، ئەو تاوان و پێشێلکارییانەى بەرامبەر بە کورد لە گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دەکرێت، دەگاتە ئاستی تاوانی جەنگ، لەوانە: ڕفاندنی گەنجان و کوشتنیان، دزینی موڵک و ماڵی هاوڵاتییانی سڤیل و شێواندنی تەرمی قوربانییان لە شەڕڤان و هاوڵاتییانی سڤیل.

داوایەک لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان

ئیلهام ئەحمەد داواشی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و لێبووردنی نێودەوڵەتی کرد، بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ بەدواداچوونی دۆسییەی ئەو کەسانەی ڕفیندراون و بێ سەروشوێنن، هەروەها ئەو ڕێکخراوانە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکان بکەن.