دارایی هەرێمى کوردستان لیستى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران ئامادە دەکات
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نووسراوى ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فەرمانگەکانى نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌كانی كردووه و داوا ده‌كات، خشته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له ماوه‌ی 20 رۆژدا ئاماده بكه‌ن.
لیستەکە بۆ بەغداد نێردراوە
بەرپرسێکى دارایی هەرێمى کوردستان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، وەزارەتى دارایی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەى مافى پلە بەرزکردنەوەیان هەیە و دوو بۆ چوار پلە بەرزکردنەوەیان فەوتاوە، تۆمار کراوە و لیستى پلەبەرزکردنەوەکەشى بۆ بەغداد ناردووە.
لە یاسای بودجەدا جێگەی بکرێتەوە
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی گوتیشى، وەزارەتى دارایی ئامادەکاریی بۆ گفتوگۆى پرۆژە یاساى بودجەى 2026 کردووە، بۆ ئەوەى لەکاتى بوونى یاساى بودجەدا جێگەى بکرێتەوە.
لیستێکی جیاواز
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوایکردووە، خشتەى پلەبەرزکردنەوەی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه، ڕاژه‌ی سه‌ربازی و شارستانیی، بەجیا ڕه‌وانه بكه‌ن.
زیاتر لە 11 ساڵە ڕاگیراوە
بەگوێرەی ئەم ڕێنماییه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پلە بەرزکردنەوە و سەره‌مووچەی فەرمانبەران ده‌ستپێبكاته‌وه، كه پلەبەرزکردنەوە زیاتر له 11 ساڵه ڕاگیراوه. ئەوەش لەکاتێکدایە، بۆ یەک پلە بەرزکردنەوە، فەرمانبەران لە نێوان 60 تاوەکو 120 هەزار دینار دەچێتە سەر کۆى مووچەکانیان.
15/01/2026