
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیی نیشانداوە بڕی 700 ملیار دۆلار بدات بۆ کڕینی دوورگەی گرینلاند. ئەم پرسە بووەتە یەکێک لە گەرمترین بابەتەکانی نێوان ئەمریکا و ئەوروپا. ئەو بڕە پارەیەی دیاری کراوە، 132 هێندە زیاترە بەراورد بە ژمارەی دانیشتووانی دوورگەکە کە تەنیا 53,000 کەسن.
گرینلاند کە تەنیا 3,000 میل لە ئەمریکاوە دوورە، خاوەنی یەدەگێکی زەبەلاحی وزە و کانزایە. بەگوێرەی توێژینەوەکان داتاکان بەم شێوەیەن:
نەوت: مەزەندە دەکرێت 110 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی تێدابێت.
زێڕ: لە پشتێنەی نانۆرتالیک لە باشووری دوورگەکە، زیاتر لە 53 تۆن زێڕی یەدەگ بوونی هەیە.
کانزا دەگمەنەکان: خاکەکەی دەوڵەمەندە بە 1.5 ملیۆن تۆن لە کانزا بەنرخ و دەگمەنەکان.
گرینلاند ناوچەیەکی نیمچە سەربەخۆی سەر بە دانیمارکە و بەهۆی سروشتە ساردەکەیەوە خەڵکەکەی زیاتر سەرقاڵی ڕاوکردنی ماسین. لەڕووی ئابوورییەوە دۆخەکەی بەم شێوەیەیە:
هەناردەکردن: ساڵانە بە بەهای 1 ملیار و 660 ملیۆن دۆلار کاڵا هەناردە دەکات.
هاوردەکردن: بە بەهای 1 ملیار و 11 ملیۆن دۆلار کاڵا هاوردە دەکات.
هاوبەشە بازرگانییەکان: بەشێوەیەکی سەرەکی مامەڵە لەگەڵ دانیمارک، چین و بەریتانیا دەکات.



.jpg)

.jpg)