سێرگی لاڤرۆڤ: لە ئەگەری بە سەربازیکردنی گرینلاند ڕێوشوێنی سەربازی دەگرینەبەر

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا. فۆتۆ: AP
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا. فۆتۆ: AP

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەگەر ڕۆژئاوا ئامادەیی سەربازیی خۆی لە گرینلاند بەهێز بکات، مۆسکۆ ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوە دەگرێتەبەر. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم ڕێکارانە بوارەکانی سەربازی و تەکنیکی دەگرێتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەک کە لەو ناوچەیەوە دروست بێت.

ڕێکارەکانی بەرپەرچدانەوە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە وتارێکدا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی جەختی کردەوە، لە ئەگەری گۆڕینی گرینلاند بۆ ناوچەیەکی سەربازیی دژ بە ڕووسیا، ڕێکاری گونجاو دەگرنەبەر. لاڤرۆڤ گوتی، دروستکردنی توانای سەربازی لەو دوورگەیە وادەکات مۆسکۆ پەنا بۆ بژاردەی سەربازی ببات بۆ پاراستنی هاوسەنگیی هێز.

پاراستنی سەقامگیریی جەمسەری باکوور

سێرگی لاڤرۆڤ ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە جەمسەری باکوور وەک ناوچەی ئاشتی و هەماهەنگی بمێنێتەوە. جەختی لەوەش کردەوە کە هەڵوێست و پرەنسیپی ڕووسیا پاراستنی ئارامیی ناوچەکەیە و پێویستە لە هەموو جۆرە ململانێیەکی سەربازی بەدوور بگیرێت تاوەکو وەک ناوچەیەکی ئارام بمێنێتەوە.