
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، بڕی سێ ملیۆن و 700 هەزار تۆن، گەنمی کۆگاکراویان هەڵگرتووە، کە بەشی تاوەکو کۆتایی ساڵ دەکات بێ لێبڕان.
حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە ڕایگەیاندووە، ئەو بڕە گەنمەی لەناو کۆگاکانی وەزارەتەکەیاندا هەیانە، نەک تەنیا بەشی خواستی بازاڕ، بەڵکو بەشی کۆتایی ساڵیش دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی گەنمی هەڵگیراو لەناو کۆگاکانیان، ئێستا سێ ملیۆن و 700 هەزار تۆنە و بەشی کۆتایی ئەمساڵ دەکات.
دەشڵێت، ئەو بڕە گەنمەی لەم وەرزەی داهاتووی بەبازاڕکردن وەریدەگرن، وەکو گەنمی کۆگاکراوی ستراتیجی بۆ ساڵی 2027 لێی دەڕوانن.
