شەرع نوێنەرێكی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق دیاریکرد
سەرۆککۆماری سووریا، عەمید زیاد عایش، جێگری وەزیرى ناوخۆى وەک نوێنەرى تایبەتی خۆی دیاریکرد بۆ جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى نێوان حکومەت و هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە).
ئامانج لە دیاریکردنەکە
دیاریکردنی عەمید زیاد بۆ سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 29ـى کانوونى دووەمە. ئامانج لێی بەدیهێنانى پڕۆسەى تێکەڵبوونى هێزەکانى هەسەدە بە هێزەکانى سووریا، گرەنتیکردنی ئامادەیى دەوڵەت، نەهێشتنى بەربەستەکان و کاراکردنى خزمەتگوزارییەکانە بۆ هاووڵاتییان.
ژیاننامەی نوێنەرە دیاریکراوەکە
زیاد فەواز حەمەد عایش (ئەبو ئوسامە)، لەدایکبووى پارێزگاى حەسەکەیە. بڕوانامەی دبلۆمى لە پەیمانگەی نەوتى ڕمێلان، بەکالۆریۆسی لە شەریعەت لە زانکۆی ئەوزاعی لوبنان و ماستەری لە کارگێڕیی کار لە زانکۆی ئیدلب بەدەستهێناوە. ئێستا جێگری وەزیری ناوخۆیە بۆ کاروباری شارستانی و پاسپۆرت.
پێشینەی کارکردن
ناوبراو پێشتر لە بەڕێوەبەرایەتیی سەربازگەکان و دەزگای ئاسایشی گشتی لە ئیدلب کاری کردووە. دامەزرێنەری بەڕێوەبەرایەتیی بازگەکان بووە و پۆستی لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ڕزگاری لە ئیدلب هەبووە. لە ئێستادا جگە لە پۆستەکەی، بەرپرسی دۆسییەی حەسەکەیە لە سەرۆکایەتیی کۆمار و ئەندامی لیژنەی دانوستانە لەگەڵ هەسەدە.
ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە
لە 29ـى کانوونی دووەم، حکومەتی ڕاگوزەرى سووریا و هەسەدە ڕێککەوتنێکیان ڕاگەیاند. ڕێککەوتنەکە بریتییە لە ئاگربەست و پرۆسەیەکی قۆناغ بە قۆناغ بۆ تێکەڵکردنی هێزە سەربازی و کارگێڕییەکان، چوونە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەنتەری حەسەکە و قامیشلۆ، هەروەها وەرگرتنەوەی دامەزراوەکان و دەروازە سنوورییەکان لەلایەن دەوڵەتەوە.
22/02/2026