پوتن هەناردەى غازى ڕووسیاى بۆ ئەورووپا ڕاگرت
ڤلادیمێر پوتنى سەرۆکی ڕووسیا، هەناردەکردنى غازى وڵاتەکەى بۆ ئەورووپا ڕاگرت، دەشڵێت: دۆخی ئێستای بازاڕەکانی وزەی ئەورووپا لە ئەنجامی سیاسەتە چەواشەکارەکانی دەسەڵاتدارانی ئەورووپایە.
ڕووسیا وزەی متمانەپێکراوی بۆ ئەوروپا دابینکردووە
ئاماژەى بەوەشکرد، ڕووسیا هەمیشە دابینکەرێکی وزەی متمانەپێکراو بووە بۆ هەموو هاوبەشەکانی و بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە.
بەو شێوەیە نا کە ئەوروپا دەیەوێت
سەرۆکی ڕووسیا، جەختى لەوەشکردەوە، هەر ئێستا نەک لە ماوەی مانگێکدا، وەک ئەوەی یەکێتی ئەورووپا دەیەوێت، هەناردەى غازى ڕووسیا بۆ ئەورووپا ڕادەگرن.
ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی ئەوروپا
پوتن، ڕەخنەشى لە سیاسەتى وڵاتانى ئەورووپا گرت بەرامبەر ڕووسیا و گوتى، ئەوەی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ئەورووپادا ڕوودەدات، بێگومان بە پلەی یەکەم دەرئەنجامی سیاسەتە چەواشەکارییەکانی دەسەڵاتدارانی ئەورووپایە بۆ وزە.
هۆکار بەرزبوونەوەی نرخ
لە بارەى هۆکارەکانى بەرزبوونەوەى نرخى غاز لە بازاڕی ئەورووپادا، گوتى، هۆکارەکەی دۆخی گشتی بازاڕەکانی غازی جیهانییە و لە ئێستاوە بەرزبوونەتەوە بۆ 700 دۆلار.
04/03/2026