
بەگوێرەى داتاکانى ماڵپەڕى شەفافییەت، داهاتی پارێزگاى سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆى گەرمیان و ڕاپەڕین بە ڕیژەیەكی بەچاو دابەزیووە.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 27ی شوبات تاوه‌كو 6ی ئازاری 2026 بریتی بووە لە حەوت ملیار و 643 ملیۆن دینار، لە كاتێكدا داهاتی هەفتەی پێشووتر زیاتر له 23 ملیار و شەش ملیۆن دینار بووە، بەم جۆرەش به‌راورد به هه‌فته‌ی رابردووتر، به‌ڕێژه‌ی 66% دابەزیوە.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی گەرمیان و ڕاپه‌ڕین داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕاگه‌یاندووه، پێکهاتووە لە حەوت ملیار و 643 ملیۆن و 417 هه‌زار و 867 دینار، به‌جۆرێك كه 86% ی داهاته‌كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ی بووە.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات كه پێكدێن له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.
