ئاماری بۆردومانەکانی سەر هەرێمی کوردستان و عێراق؛ لە هەرێمی کوردستان 13 کەس شەهیدبوون
لەسەرەتاى جەنگى نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژى ئێران لە 28ـى شوبات، هەرێمى کوردستان کەوتووەتە بەر هێرشى درۆنى و مووشەکى، لەکاتێکدا بەرپرسانى هەرێمى کوردستان بەردەوام جەخت لە بێلایەنى دەکەنەوە و ڕەتیدەکەنەوە ببنە بەشێک لە ململانێکانى ناوچەکە.
13 شەهید
بەگوێرەى ئامارەکان، هێرشەکان زیانى گیانى و ماددیان لێکەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا 13 کەس گیانیان لەدەستداوە کە دوایین قوربانى شەهیدبوونى شەش پێشمەرگە و برینداربوونى 30 پێشمەرگەى دیکە بوو لە دوو هێرشى مووشەکى بۆ سەر دوو پێگەى هێزەکانى پێشمەرگە لە بەنى هەریر لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران.
شەهیدەکەی فڕۆکەخانەی هەولێر
لە حەوتى ئازار، لە هێرشێکى درۆنیدا بۆ سەر فڕۆکەخانەى هەولێر، کارمەندێکى ئاسایشى فڕۆکەخانەکە شەهید بوو.
شەهید و بریندارەکانی ڕۆژهەڵات
بەگوێرەى زانیارییەکانیش، لەسەرەتاى جەنگەکەوە بنکە و بارەگاى هێزەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە هەرێمى کوردستان کەوتوونەتە بەر 112 هێرشى مووشەکى و درۆنى لە سنوورى پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى، بەهۆى هێرشەکانەوە پێنج ئەندامیان شەهیدبوون، مە سێ کەس لە شەهیدەکان لە هەولێر و دوو کەس لە شەهیدەکان لە سلێمانى بووە و هەروەها 20 ئەندامى دیکەشیان برینداربوون.
کوژرانی سەربازێکی فەڕەنسی
هەروەها لە 12ـ ئازار، لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکى هێزەکانى فەڕەنسا لە مەلا قەرە لە سنوورى هەولێر کوژرا.
هێرشەکانی سەر عێراق
هێرش و بۆردوومانەکان بۆ سەر بارەگاکانى حەشدى شەعبى لە پارێزگاکانى عێراق بەردەوامە و زۆرینەى هێرشەکانیش بۆ سەر بارەگاکانى حەشدى شەعبییە لە پارێزگاى ئەنبارى زۆرینە سوننەنشین.
70 کوژراو لە عێراق
بەگوێرەى ئامارەکان تاوەکو نزیکەى 70 کەس لە عێراق کوژراون کە زۆرینەیان چەکدارى حەشدى شەعبین، ئەمەش بەشێک لە ئامارى هێرشەکان لە عێراق.
وردەکاریی هێرشەکانی سەر عێراق
- لە 11ـى ئازار لە هێرشێکدا بۆ سەر بارەگایەکى کەتائیبى حیزبوڵا لە پارێزگاى واست چەکدارێک و ژنێک کوژران و ژمارەیەکى دیکەش برینداربوون
- لە 11ـى ئازار لە دوو هێرشدا لە شارۆچکەى قائیم لە ئەنبار 8 چەکدارى حەشدى شەعبى کوژران و حەوتى دیکەش برینداربوون.
- هەر لە 11ـى ئازار بەهۆى پارچەى مووشەکێک لە باشوورى ڕۆژهەڵاتى بەغداد ژنێک گیانى لەدەستدا.
- لە 12ـى ئازار لە هێرشێکدا بۆ سەر بارەگایەکى حەشدى شەعبى لە کەرکووک 8 چەکدار کوژران و ژمارەیەکى دیکەش برینداربوون
- لە 17ـى ئازار لە هێرشێکدا بۆ سەر ماڵێک لە بەغداد چوار کەس کوژران.
- لە 19ـى ئازار لە هێرشێکدا بۆ سەر حەشدى شەعبى لە دەشتى نەینەوا چەکدارێک کوژرا و دوانى دیکە برینداربوون
- لە 21ـى ئازار لە هێرشێکدا بۆ بارەگایەکى حەشدى شەعبى لە خورماتوو چەکدارێکى حەشد کوژرا و ژمارەیەکى دیکەش برینداربوون
- شەممەى ڕابردوو 21ى ئازار لە ھێرشێکدا بۆ سەر بارەگاى دەزگاى هەواڵگرى لە بەغداد ئەفسەرێک کوژرا
- ڕۆژى سێشەممە 24ـى ئازار لە هێرشێکدا لە ئەنبار 15 چەکدارى حەشدى شەعبى کوژران و 22ـى دیکەش برینداربوون لەناو کوژراوەکانیشدا سەعد دواى فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکانى ئەنبارى حەشدى شەعبى هەبوو.
- 25ـى ئازار لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکى سوپا لە حەبانییە سەرى سەر بە پارێزگاى ئەنبار حەوت سەرباز کوژران و 13ـى دیکەش برینداربوون.
پوختەی هێرشەکان و ئاماری شەهید و بریندارەکان
شەهیدانى هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان
- بەنى هەریر- سۆران: 6 پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان
- فڕۆکەخانەى هەولێر: کارمەندێکى ئاسایشى فڕۆکەخانە
- هەولێر: سێ ئەندامى حیزبەکانى رۆژهەڵات
- سلێمانى: دوو ئەندامى حیزبەکانى رۆژهەڵات
- مەلا قەرە- هەولێر: سەربازێکى فەڕەنسا
ئاماری بۆردومان و کوژراوان لە عێراق
- لە 11ـى ئازار لە پارێزگاى واست چەکدارێک و ژنێک کوژران
- هەر لەو ڕۆژەدا شارۆچکەى قائیم لە ئەنبار 8 چەکداری دیکەی حەشدى شەعبى کوژران
- لە بەردەوامیی بۆردومانەکانی 11ی ئازاردا لە بەغداد ژنێک گیانى لەدەستدا
- لە 12ـى ئازار لە کەرکووک 8 چەکدارى حەشدى شەعبى کوژران
- لە 17ـى ئازار لە بەغداد چوار کەس کوژران
- لە 19ـى ئازار لە نەینەوا چەکدارێکى حەشدى شەعبى کوژرا
- لە 21ـى ئازار لە خورماتوو چەکدارێکى حەشد کوژرا
- لە 21ى ئازار لە بەغداد ئەفسەرێک کوژرا
- لە 24ـى ئازار لە ئەنبار 15 چەکدارى حەشدى شەعبى کوژران
- لە 25ـى ئازار لە ئەنبار حەوت سەرباز کوژران
25/03/2026