مەزڵوم عەبدی: سەقامگیریى هەرێمى کوردستان سەقامگیریى هەموو کورد و ناوچەکەیە

کەناڵ8 28/03/2026

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوووریای دیموکرات لە دوای هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، گوتی، "لە تەنیشت گەل و سەرکردایەتیى هەرێمى کوردستان دەوەستین و ئاسایش و پاراستنى کوردستان ئەرکى هەموو لایەکە".

سەرکۆنەکردنی هێرشەکە

مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە لە دوای هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، بە تەلەفون پەیوەندیی بە نێچیرڤان بارزانییەوە کرد و گوتی، "بە تووندترین شێوە هێرشکردنە سەر ماڵى نێچیرڤان بارزانى سەرکۆنە دەکەم".

پشتیوانی لە گەل و سەرکردایەیی هەرێمی کوردستان

مەزڵوم عەبدی لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا پشتیوانیی خۆی بە گەل و سەرکردایەیی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، "لە تەنیشت گەل و سەرکردایەتیى هەرێمى کوردستان دەوەستین".

پاراستنی کوردستان ئەرکی هەموو لایەکە

فەرماندەی هەسەدە لەبارەی ئاسایش و پاراستنی کوردستانیشەوە گوتی، "ئاسایش و پاراستنى کوردستان ئەرکى هەموو لایەکە".

سەقامگیریی هەموو کورد و ناوچەکە

مەزڵووم عەبدى باسی ئەوەشیکرد، "سەقامگیریى هەرێمى کوردستان سەقامگیریى هەموو کورد و ناوچەکەیە".

کەناڵ8

28/03/2026