
ئیبراهیم زولفەقاری،گوتەبێژی بارەگەی ناوەندی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند، لە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن و ، ژێرخانی ئابووری و بازرگانییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج.
زولفەقاری دەشڵێت، لە بەرامبەر بە ئامانجگرتنی ژێرخان و ئابووری و زەوی وڵاتەکەمان لە هێرش بۆ سەر ژێرخان و ئابووری ئەمریکا لە ناوچەکە و ژێرخانی وزەی ئیسرائیل بەردەوام دەبین.
گوتەبێژی بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا گوتیشی، وڵاتانی ناوچەکە ئەگەر دەیانەوێت لەمەبەدواوە دووربن لە هێرشەکانی ئێران ئەوا دەبێت بە زوترین کات هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەیان دەر بکەن و بنکەکانیان پێ چۆڵ بکەن.