کۆمپانیای نەوتی بەسڕە: دەستدەکەینەوە بە زیادکردنی بەرهەمهێنان

یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانى پارێزگاى بەسڕە
فۆتۆ - AP
یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانى پارێزگاى بەسڕە فۆتۆ - AP

لەپاش ڕاگەیاندنى ئاگربەستی دوو هەفتەیی نێوان ئێران و ئەمریکا کۆمپانیا نەوتییەکانی عێراق دەستبە پرۆسەی بەرهەمهێانی نەوت دەکەنەوە لە کاتێكدا ئێران گەرووەکەی کردووەتەووە و پێشتریش دڵنیایی دابووە عێراق کە بەبێ گرفت دەتوانێت ئەو کەشتیانەى کە نەوتى وڵاتەکەى بارکردووە بە گەرووەکەدا تێبپەڕێنێت.

بەرهەمهێنان لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەستپێدەکاتەوە

لە نوێترین پێشهاتدا کۆمپانیای نەوتی بەسرە ڕایگەیاند، لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا دەتوانێت بەرهەمهێنانی دوو ملیۆن بەرمیل نەوت دەستپێبکاتەوە.

بەرهەمهێنان بۆ وێستگە ناوخۆییەکان بەردەوامە

بەسیم عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی بەسڕە ڕاگەیاند:" بەرهەمهێنانی نەوت بۆ وێستگە ناوخۆییەکان بەردەوامە دەگاتە نزیکەی 900 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا، کە بۆ پاڵاوگەکان دابیندەکرێت".

بەرهەمهێنانی گازی ئێڵ پی جی و ئێڵ ئێن جی ی بەردەوامە

گوتیشی:" بەرهەمهێاننی گازی ئێڵ پی جی و ئێڵ ئێن جی ی بۆ وێستگەکانی دابینکردنی غازی ماڵان و کارەبا بەردەوامە".

بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەم

 ڕاشیگەیاند:" کۆمپانیاکە بەنیازە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنان بۆ سێ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد بکات.

دابەزینی بڕی هەناردەی نەوت

هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاردا بەڕێژەی نزیکەی 97% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە بە بەراورد بە مانگی پێشوو و بە تێکڕا 99 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.