
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند پێویستە بەر لە دەستپێکی دانوستانەکان، ئاگربەست لە لوبنان جێبەجێبکرێت و پارە بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد بکرێن.
محەممەد باقر قالیباف لە پەیامێکدا کە لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت لەگەڵ ئەمریکا لەسەر جێبەجێکردنی دوو ڕێکار بەر لە دەستپێکی دانوستانەکان ڕێککەوتوون کە هیچیان تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراون.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، هەربۆیە بەر لە دەستپێکی دانوستانەکان دەبێت ئەو دوو ڕێکارە کە برییتین لە ئاگربەست لە لوبنان و ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران، جێبەجێ بکرێن.
بڕیارە سبەی شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی جەی دی ڤانس، شاندی ئێران بە سەرۆکایەتیی قالیباف و عێراقچی لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان دەست بە دانوستان بکەن.