
واشنتن سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی تاراندا سەپاند و ڕایگەیاند، "سزاکان بۆسەر ژمارەی کۆمپانیا و کەسایەتی بووە، کە ڕۆڵیان لە پاراستن و بەردەوامی کارە تیرۆرستییەکانی تاران هەبووە."
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، "سزا نوێیەکان بۆسەر 17 کۆمپانیا و 9 کەشتی نەوتی پەیوەست بە فرۆشتنی نەوتی ئێرانی بوون".
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە، هۆکاری سەپاندنی سزاکان، بە مەبەستی فشار خستنەسەر و ڕێگرییە لەو دامەزراوە و کەسانەی، کە ڕۆڵیان لە پارەدارکردنی حکومەتی تاران و بەردەوامی کارە "تیرۆرستییەکانی" ئێران هەبووە.
لەناو لیستی سزادراوانی ئەمریکا، محەممەد عەلی شەمخانی، کوڕی عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی هەیە کە لە هێرشەکانی ئەمریکا لە جەنگی 40 ڕۆژەدا کوژرا.
لە ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاماژە و بەوەشکراوە، لەژێر سەرکردایەتیی دۆناڵد ترەمپ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ڕێگری لە فرۆشتنی وزە و نەوتی ئێران بە ڕێگەی نایاسایی.
پێشتر مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، تاوەکو ئەو کاتەی ئێران ڕێبازی خۆی دەگۆڕێت، لە سەپاندنی فشار و زۆرترین سزا بۆسەر تاران دەستهەڵناگرن.