لە سەید سادق شوانێک بە هەورە برووسکە گیانى لەدەست دا

دیمەنی هەورە بروسکە
دیمەنی هەورە بروسکە

لە شارۆچکەى سەیدسادق، بەهۆى هەورە برووسکەوە هاونیشتمانییەک بەناوى سەردار حەمەساڵح، کە شوانە گیانى لەدەست دا.

باوکی پێنج منداڵە

بەگوێرەى زانیارییەکانى پەیامنێى کەناڵ8، قوربانییەکە خەڵکى سلێمانى بووە و لە سەیدسادق شوانى کردووە و تەمەنى 44 ساڵە و باوکى پێنج منداڵە.

دوای توێکاری ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە

لە پزیشکى دادى سلێمانى توێکارى بۆ تەرمەکەى کراو دواى تەواوکردنى ڕێکارە پزیشکى و یاساییەکان، ڕادەستى کەسوکارەکەى کراوەتەوە.

Loading related news...