سی ئێن ئێن: ئەمریکا لە داهاوودا تووشی کەمی چەک دەبێت
میدیای ئەمریکی باس لە کەمبوونەوەی چەکی ئەو وڵاتە دەکات و دەڵێت، لە ئەگەری ڕوودانی جەنگێکی گەورە، دەکرێت ئەمریکا ڕووبەڕووی کەمی چەک ببێتەوە.
بەکارهێنانی مووشەک لە جەنگی ئێراندا
بەگوێرەی هەواڵێکی سی ئێن ئێن کە پشتی بە سێ سەرچاوەی ئاگادار بەستووە، بەشێکی دیاری مووشەکەکانی ئەو وڵاتە لە جەنگی ئێراندا بەکارهێنراون، ئەوەش ترسێکی کورتمەودای لاى ئەمریکییەکان دروستکردووە.
بەرەو کۆتایی چوونی چەکەکانی ئەمریکا
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەگەر لە چەند ساڵی داهاتوودا، ئەمریکا لەگەڵ هێزێکی وەک چین بکەوێتە جەنگەوە، دەکرێت چەکەکانی بەرەو کۆتایی بچن.
ڕادەستکردنی چەکەکان چەند ساڵێکی دەوێت
لە هەواڵەکەدا باس لەوەکراوە، لەسەر بنەمای ئەو ترسە، پنتاگۆن چەند ڕێککەوتنێکی واژۆکردووە، بەڵام ڕادەستکردنی ئەو چەکانە چەند ساڵێکیان دەوێت.
ڕاپۆرتی ناوەندەکانی نوێژینەوە ستراتیجییەکان
پێشتریش ناوەندە توێژینەوە ستراتیجی و نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند، ئەمریکا لە جەنگی ئێراندا، 45%ـی مووشەکە هەستیارەکان، نزیکەی نیوەی جبەخانەی سیستمی بەرگریی پاتریۆت، 30%ـی جبەخانەی مووشەکی تۆماهۆک و 20%ـی مووشەکی دوورمەودا بەکارهێناوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرەڕای درێژکردنەوەی ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران، لە ئەگەری شکستی دانووستانەکان، چاوەڕوان دەکرێت جەنگی ئەمریکا - ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەستپێبکاتەوە.
22/04/2026