
عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بە سەردانێک دەچێتە دیمەشق.
زەیدی و شەرع لە دیمەشق کۆدەبنەوە.
تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکە ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى بەغداد و دیمەشقە.
پەیامنێری کەناڵ8: زەیدی لە سەردانەکەیدا ئاسایشی سنوورەکان، تیرۆر، ئابووری و وزە تاوتوێدەکات.
زانیارییەک گەیشتووە بە پەیامنێری کەناڵ8 لە دیمەشق، بە گوێرەى ئەو زانیارییانەی لە حکومەتی سووریاوە دەستیکەوتووە، عەلی زەیدی، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای عێراق، سبەى چوارشەممە دەگاتە دیمەشق.
زەیدی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریادا کۆدەبێتەوە.
تاوتوێی ئاساییکردنەوە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی بەغداد و دیمەشق.
یەکێک لەو تەوەرانەی گفتوگۆی لەسەر بکرێت، ئاسایشی سنوورەکان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەماهەنگی ئەمنی و ڕێگرییە لە قاچاغچێتی.
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی سووریا، لە کۆبوونەوەی نێوانیان باس لە گواستنەوەی نەوتی عێراق لە ڕێگەی تەنکەرەوە بۆ سووریا، لەگەڵ دروستکردنەوەی بۆریی گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ بەندەری بانیاس دەکەن.
