سێ سەرباز و هاوڵاتییەکی ئیسرائیل بە گومانی پەیوەندی لەگەڵ ئێران دەستگیرکران

ساتى دەستگیرکردنى سیخوڕەکان لە ئیسرائیل
ساتى دەستگیرکردنى سیخوڕەکان لە ئیسرائیل

دەزگای شاباک و پۆلیسی ئیسرائیل، سێ سەرباز و هاوڵاتییەکی سڤیلیان بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ هەواڵگریی ئێران دەستگیرکرد.

پەیوەندى لەگەڵ هەواڵگریی ئێران

دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل گومان دەکەن، ئەو چوار کەسە پەیوەندییەکی درێژمەودایان لەگەڵ هەواڵگریی ئێران دا هەبووبێت و وێنەی چەندین ناوچەی جیاوازیان گرتبێت و چەند شوێنێکیشیان شێواندبێت، کە یەکێکیان خوێندنگەیەکى هێزی ئاسمانییە.

دەستپێشخەرى بۆ ئەرکى ئاسایشى

ئاماژە بەوەشکراوە، بەشێک لە دەستگیرکراوەکان، دەستپێشخەرییان بۆ ئەرکی ئەمنی کردووە و دوای دەستگیرکردنیان لەلایەن داواکاریی گشتییەوە تۆمەتیان ئاڕاستە کراوە.

کەسێک لە سێدارەدرا

هەر پەیوەست بە سیخوڕیکردن، ئاژانسی میزانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، لەسێدارەدانی کەسێکی ڕاگەیاند، کە تاوانبارکراوە بە سیخوڕی بۆ ئیسرائیل.

لە سێدارەدانى سیخوڕان زیادیکردووە

لە ماوەکانی ڕابردوودا، پڕۆسەی لە سێدارەدانی ئەو کەسانەی لە ئێران تێوەگلاون بە سیخوڕی بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل، بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.