فەرماندەی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا چاوی بە موجتەبا خامنەیی کەوت
قەرارگەی ناوەندی خاتەمولئەنبیا ، دیداری عەلی عەبدوڵاهی، فەرماندەی قەرارگەکە و موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، ڕێبەری باڵا ڕێنمایی گرنگ و نوێی بۆ وەڵامدانەوەی توندی دووژمن پێداون.
جەنگ و ئامادەکارییە سەربازییەکان تاوتوێکراوە
ناوەندی خاتەمولئەنبیا لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، ئەرک و بەرپرسیاریەتی سوپای پاسداران، هێزە چەکدارەکان،هێزە ئەمنییەکان، هێزەکانی پاسەوانانی سنوور، وەزارەتی بەرگریی و هێزەکانی بەسیجمان تاوتوێکرد.
وەڵامدانەوە بە توندترین شێوە
ڕاشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکە ڕاپۆرتی نوێیان لە بارەی دواین پیشهاتەکان بە ڕێبەر داوە و ڕێبەرییش ڕێنووینی نوێی بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی جەنگی 12 ڕۆژ و 40 ڕۆژە بە فەرماندەی قەرارگەکە داوە ئەوەش لە ئەگەری هەر هێرش و دەستدرێژییەکی دووبارەی بۆ سەر ئێران بە توندترین شێوە وەڵام بدەنەوە.
ئامادەیی قەرارگەیی خاتەمولئەنبیا
بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا قەرارگەی خاتەمولئەنبیا ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لە ڕووی بەرگریی و ستراتیژی و هێرشبردن و چەک و کەرەستەی نوێ بۆ هەر جۆرە ڕووبەروو بوونەوەیەک و مەترسییەک بۆ سەر وڵاتەکەیان دوووپاتکردووەتەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکە عەلی عەبدوڵاهی، ڕایگەیاندووە، تاوەکو دوا هەناسە هێزە چەکدارەکانی ئێران بەرگری لە خاک و سەروەری و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی وڵاتەکەیان دەکەن.
10/05/2026