ژێر دەریاییەکان بەشێکی گرنگی ستراتیژی بەرگری دەریایی ئێرانن
ژێر دەریاییەکان بەشێکی گرنگی ستراتیژی بەرگری دەریایی ئێرانن و جۆرەکانی غەدیر و فاتح و تارق لە دیارترین ژێر دەریاییەکانی وڵاتەکەن، بە گوێرەی بەرپرسانی تاران ژێر دەریاییەکانی ئێران ڕۆڵی گرنگیان لە ئاسایشی دەریایی ئێران لە ئاوەکانی کەنداو و دەریایی عومان و ئۆقیانووسی هیندی هەیە.
بەشێکی گرنگی ستراتیژی بەرگری دەریایین
بە گوێرەی میدیایەکانی ئێران ، ئێران چەند جۆرێک ژێر دەریاییی هەیە کە بەرپرسن لە ئاسایشی دەریایی وڵاتەکە و کە بە بەشێکی گرنگ لە ستراتیژی بەرگری دەریایی دادەنرێن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەموو جوڵە و هەنگاوە سەربازییەکان دژ بە ئامانجەکانی وڵاتەکە لە ئاوەکانی کەنداو و دەریای عومان و ئۆقیانووسی هیندی.
دیارترین ژێردەریاییەکانی ئێران
دیارترین ئەو ژێر دەریایانەی کە ئێران لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە دەریاییەکان سودی لێوەردەگرێت لەوانە گرووپی ژێر دەریاییەکانی غەدیر ، گرووپی ژێر دەریاییەکانی فاتح هەروەها گرووپی ژێر دەریاییەکانی تارقن.
ژێر دەریایی فاتح
ژێر دەریاییەکانی گرووپی فاتح ئەم جۆرەیان نیمچە قورسن و لە پێشکەوترین ژێر دەریاییەکانی ئێرانە کێشیان نزیکەی 527 تۆنە، هەرچی گرووپی ژێردەریاییەکانی تارقە، چەکێکی ستراتیجین بۆ ئۆپەراسیۆنی دوورمەودا لە دەریای عومان و ئۆقیانوسەکان بەکاردەهێنرێن.
دیاترین گروپی ژێر دەریایی نزیک گەرووی هورمز
بەڵام ئەوەی ئێستا ئێران سودی لێوەرگرتووە لە جەنگ لە دژی ئەمریکا لە ئاوەکانی کەندا و نزیک گەرووی هوورمز گرووپی ژێر دەریاییەکانی "غەدیرە" کەژێر دەریایی بچووک و زیرەکن و بۆ جەنگ لە قووڵای ئاوەکان بە کار دێت.
ژێر دەریاییەکان یەکێکن لە چەکە ستراتیجییەکانی جیهان و توانای هێرش بردنیان هەیە چونکە توانایی هەڵگرتن و تەقاندنی مووشکەیان دژ بە کەشتیی و ئامانجەکانیان لە ئاوەکان و بڵاوکردنەوەی مینیان هەیە.
11/05/2026