سوودەکانی مەلەکردن بۆ ئەو کەسانەی گرفتی بڕبڕەکانی پشتیان هەیە
سەروەر سالار 12/05/2026
بەشێوەیەکی گشتی مەلەکردن چەندین سوودی بۆ تەندروستیی جەستە هەیە، د. ڕەنج محەممەد ، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک، جومگە و شکاوی، سوودەکانی مەلەکردن بۆ ئەو کەسانە دەخاتەڕوو کە گرفتی بڕبڕەکانی پشتیان هەیە.
سوودەکانی مەلەکردن بۆ ئەو کەسانە چین کە گرفتی بڕبڕەکانی پشتیان هەیە؟

مەلەکردن چەندین سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە گرفتی بڕبڕەکانی پشتیان هەیە، لەوانە:
- کەمکردنەوەی ئازار: مەلەکردن پشتگیری لە جەستە دەکات و فشار لەسەر پشت کەم دەکاتەوە
- باشترکردنی جوڵە: جوڵەی نەرمی ناو ئاو یارمەتی کەسەکە دەدات بۆ کەمکردنەوەی فشاری سەر ماسولکە و جومگەکان
- بەهێزکردنی ماسولکەکانی پشت: مەلەکردن یارمەتیدەرە بۆ پشتگیریی بڕبڕەکان
- مەلەکردن فشار لەسەر جومگەکان دروست ناکات وەک ڕاکردن یان وەرزشی توند
- باشترکردنی سووڕی خوێن: مەلەکردن سووڕی خوێن باشتر دەکات و فشاری خوێن کەم دەکاتەوە
- ئارامبوونەوە: ئاوی گەرم فشاری سەر ماسولکە کەم دەکاتەوە
چۆن بە شێوازێکی گونجاو مەلە بکرێت؟

- بە هێواشی دەست بەمەلەکردن بکرێت
- پێویستە کەسەکە لە جوڵەی توند بەدووربێت تاوەکو مەترسیی سووڕانی پشتی نەبێت
- کەسکە هەمیشە جۆری مەلەوانییەک هەڵبژێرێت کە حەزی پێیە و ئاسودەبێت لە کاتی مەلەکردنەکەدا
سەروەر سالار
12/05/2026