سەرۆکی ئەمریکا سەرۆکی چینی بۆ وڵاتەکەی بانگهێشت کرد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە ئێوارە خوانێک لە بەیجین، بانگهێشتى شى جینگپینگ، سەرۆکى چین و هاوسەرەکەى بۆ ئەمریکا کرد
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە ئێوارە خوانێک لە بەیجین، بانگهێشتى شى جینگپینگ، سەرۆکى چین و هاوسەرەکەى بۆ ئەمریکا کرد

لە لێدوانێکی دا لە چین، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، بانگهێشتی شی جینپینگ، سەرۆکی چین و خانمی یەکەمی ئەو وڵاتەی کرد تاوەکو لە مانگی ئەیلولی داهاتوو سەردانی کۆشکی سپی بکەن.

بانگهێشتى سەرۆکى چین و هاوسەرەکەى

لەمیانی بەڕێوەچوونی خوانێک بۆ سەرۆکی ئەمریکا و شاندی یاوەری، ترەمپ گوتارێکی پێشکەش کرد، لە گوتارەکەدا گوتی: "شانازییە کە بانگهێشتی تۆ و خاتو بینگ بکەین تاوەکو 24ی ئەیلولی داهاتوو سەردانی کۆشكی سپی بکەن".

گفتوگۆى بونیادنەر و ئەرێنى

هەر لەو وتارەدا سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ سەرۆک شی زۆر ئەرێنی بووە و بونیادنەریش بوون، کۆبوونەوەکانیشی بە چانسێکی نوێ وەسفکرد بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی هاوڕێیانە.

سەردانێکى ستراتیجى و جیاواز

سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ چین بە سەردانێکی ستراتیجی گەورەی نێوان دوو وڵاتی زلهێز دادەنرێت و بە گشتی چاوی میدیاکان لەسەر سات بە ساتی ئەم سەردانەیە.