گەورەترین فێستیڤاڵی ئەسپسواری لە قەزای شارەزوور بەڕێوەدەچوو، کە تیایدا ڕەسەنایەتی و کلتووری ناوچەکە خرایەڕوو.
سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، فێستیڤاڵەکە لەسەرجەم ناوچەکانى کوردستان بەڕێوەدەچێت و ئەمساڵ بڕیارییانداوە لە شارەکەى خۆیان بەڕێوەبچێت، بەئامانجى خزمەتکردنى دانیشتوانى سنوورەکەیان و هەرێمى کوردستان بەگشتى.
گوتیشى، فێستیڤاڵەکە بە بەشدارى ئەسپسوارانى هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران بەڕێوەچووە و چەند چالاکیەکیان نمایشکردووە.
ساڵى ڕابردوو فێستیڤاڵی ساڵانەی ئەسپسواری لە سلێمانی بەڕێوەچوو کە تێیدا ژمارەیەکى زۆر لە ئەسپسوارانى هەرێمى کوردستان بەشدارییان تێدا کرد و چەندین چالاکى سەرنج ڕاکێش ئەنجامدران.