ژمارەیەک لە کەسوکارى ئەنفالکراوان لە پارێزگاى سەماوەن
ژمارەیەک لە کەسوکارى ئەنفالکراوانى کەرکووک و گەرمیان چونەتە پارێزگاى سەماوە، ئەمشەو لە پارێزگاکە دەمێننەوە و سبەى سەردانى زیندانى نوگرەسەلمان دەکەن کە بە قەڵاى نوگرەسەلمان ناسراوە.
کەسووکارى ئەنفالکراوان دوو پەیامیان هەیە
پەیامنێرى کەناڵ8، لەگەڵ کەسوکارى ئەفالکراوان چووەتە سەماوە، یەکێک لە کەسوکارى ئەنفالکراوان قسەى بۆ مایکى کەناڵ8 کردووە دەڵێت "ئێمە هاتوین دوو پەیاممان پێیە یەکەمیان ئەوەیە داواکارین کە ڕوفاتى کەسوکارمان بگەڕیندرێتەوە زێدى خۆیان و گەورەترین تاوانباریى نوگرەسەلمانیش کە عەجاج بوو ئێستا خۆى لەزیندانە و چاوەڕوانى جێبەجێکردنى بڕیارى لەسێدارەدانیەتى.
پارێزگار لەگەڵ کەسوکارى ئەنفالکراوان کۆدەبێتەوە
پەیامنێرى کەناڵ8 دەڵێت "بڕیارە پارێزگارى سەماوە ئەمشەو لەگەڵ کەسوکارى ئەنفالکراوان کۆببێتەوە و کار ئاسانیان بۆ بکات تاوەکو سبەى سەردانى قەڵاى نوگرەسەلمان بکەن.
بڕیارى لەسێدارەدانى عەجاج
لە 14ـى ئایار دادگاى باڵاى تاوانەکان بڕیارى لە سێدارەدانى بۆ عەجاج ئەحمەد حەردان ناسراو بە عەجاجى نوگرەسەلمان دەرکرد، ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە دادگا سەلماندی تاوانباری ناوبراو بەشداربووە لە کۆمەڵکوژی و ئەشکەنجەدانی 1068هاووڵاتی کوردی ڕزگاربووی پڕۆسەکانی ئەنفال.
21/05/2026