جارێکى دیکە بەشێک لە کەسوکارى ئەنفالکراوان، سەردانى بیابانەکانى تەل شێخەیان لە شارى سەماوەى باشوورى عێراق کردووە و چوونەتە سەر گۆڕى بەکۆمەڵى ئەنفالکراوان و داوا لە هەردوو حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق دەکەن، ڕووفاتى کەسوکارەکانیان بگەڕێننەوە بۆ هەرێمى کوردستان.
کەسوکارى ئەنفالکراوان دەشڵێن، چوونیان بۆ بیابانەکانى سەماوە، بۆ ئەوەیە کۆمەڵکوژییەکانى گەلى کورد بیر نەچێتەوە، داواشدەکەن، زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، گەشت بۆ خوێندکارەکانیان ڕێکبخەن بۆسەر گۆڕە بەکۆمەڵەکانى ئەم بیابانانە، تاوەکو نەوەى نوێی کورد ئازارى نەتەوەکەیان بزانن.
کەسوکارى ئەنفالکراوان لە بیابانەکانى سەماوەوە داوادەکەن، ئەو گۆڕى بەکۆمەڵەى ساڵى ڕابردوو هەڵدرایەوە و لەئێستادا لە پزیشکى دادی بەغدادە، بگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمى کوردستان.