
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2025 نزیکەی 70 هەزار پەنابەر بە نایاسایی چووەتە وڵاتەکە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕێکارەکانی چاودێری سنوور و ڕێگریی لە پەنابەری نایاسایی توندکراوەتەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی بەشێوەی یاسایی و نایاسایی چوونەتە ئەڵمانیا لە ساڵی 2025 تاوەکو ئێستا گەشتووەتە زیاتر لە 96 هەزار، بەشی زۆرییان لە ئۆکرانیاوە هاتوون، بەدوایدا ئەفغان و سووری و تورکەکان دێن.
لەو ژمارەیە نزیکەی 70 هەزارییان بە نایاسایی چوونەتە وڵاتەکە.
لەبارەی ئەو پەنابەرانەی لە باکووری ئەفریقاوە هاتوون بۆ ئەڵمانیا، جەزائیر لە پلەی یەکەمدایە و بەدوایدا مەغریبی و تونسییەکان دێن.
هەر لە ساڵی 2025، دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا 22 هەزار و 787 پەنابەرییان ناردووەتەوە وڵاتەکانییان، 134 پەنابەریش بەهۆى دۆخی تەندرووستی لە ئەڵمانیا ماونەتەوە.
بڵاوکردنەوەی ئەم ژمارانە لە کاتێکدایە ناکۆکى زۆر لە ئەڵمانیا لەسەر پرسی پەنابەری و کۆچ درووستبووە، پارتی ڕاستڕەوەکان داوادەکەن سیاسەتی پەنابەری و کۆچ لە وڵاتەکەیان زیاتر توند بکرێتەوە.




.jpg)
