دژەتیرۆری عێراق: بەهۆی تەقینی بۆمبێکی چێندراو سێ ئەنداممان کوژرا

هێزەکانی دژەتیرۆر لە یەکێک لە ئۆپراسیۆنەکانیان
هێزەکانی دژەتیرۆر لە یەکێک لە ئۆپراسیۆنەکانیان

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە لە بیابانەکانی حەزەر لە باشووری ڕۆژئاوای نەینەوا، حەوت ئەندامی دژەتیرۆری عێراق کوژران و بریندار بوون.

بۆمبێک لە باشووری ڕۆژئاوای نەینەوا تەقینەوەتەوە

دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیێنراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەچوارچێوەی هەڵمەتەکانی گەڕانی مەیدانیدا، بۆمبێکی چێندراوی سەردەمی داعش لە بیابانی حەزەر لە باشووری ڕۆژئاوای نەینەوا، تەقیوەتەوە.

سێ کوژرا و چوار برینداری خستووەتەوە

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ ئەندامیان کوژراوە و چوار ئەندامی دیکەیان برینداربوون.

یەکێک لە کوژراوەکان هەڵکی شارۆچکەی شێخانە

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8 یەکێک لەو ئەندامانەی دژەتیرۆری عێراق کە بەهۆی تەقینەوەکەوە کوژراوە، خەڵکی شارەدێی کەڵەکچیی سەربە شارۆچکەی شێخانە لە پارێزگای دهۆک، ناوی عەگید حەمیدە و تەمەنی سەروو 50 ساڵە.