
ڕاوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی ڕایگەیاند، ئەو ڕەشنووسەی لە نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ کۆتاییهاتنی جەنگ گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، نێوەڕۆکەکەی ناڕوونە.
موحسین ڕەزایی، ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند، "ترەمپ هەوڵدەدات فشارمان لێبکات بۆ قبوڵکردنی مەرجەکان، لە بەرامبەریشدا مەرجەکانی ئێران بە ناڕوونی بهێڵێتەوە".
ڕاوێژکارەکەی ڕێبەری ئێران دەشڵێت، "ئەو ڕەشنووسەی ئێستا گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێت بۆ کۆتاییپێهێنانی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا، پێویستی بە ڕوونکردنەوە هەیە".
ئەم قسانەی ڕەزایی لە کاتێکدایە، ترەمپ ڕایگەیاند، کۆتایی بە هەشت جەنگ هێناوە، نزیکیشە لەوەی کۆتایی بە جەنگی نۆیەم بهێنێت.
ڕۆژنامەی وۆل ستریت جۆڕناڵ، پێشتر ئاشکرای کردبوو، ترەمپ بە یاریدەدەرەکانی گوتووە، "چاو بە ڕێککەوتنی ئاگربەستدا دەخشێنێتەوە، ئەگەر بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە سەربازانی وڵاتەکەی بکوژرێن".
هێرش و بۆردوومانە دووبارەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، بە گوتەی بەرپرسان، فشارەکانی سەر ئیدارەی ئەمریکایان زیاتر کردووە، سەبارەت بە توانای بەردەوامبوونی ئاگربەست لە ماوەکانی داهاتوودا.





