لە نامەیەکی کراوەدا زێلێنسکی داوای دیداری ڕووبەڕوو لە پوتن دەکات

بەهزاد ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا نامەیەکی کراوەی ئاڕاستەی ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا کرد، تیایدا داوای کۆبوونەوەی ڕووبەڕوو و ئاگربەستی هەمیشەیی دەکات، دەشڵێت: "ئەگەر کۆتایی بە جەنگ نەهێنیت، دەبێت جەنگ بۆ مانەوەی خۆت بکەیت".

ڕاگەیاندنى ئاگربەستى هەمیشەیی

زێلێنسکی لەو نامە کراوەیەیدا دەڵێت: "لەڕێگەی دیداری ڕاستەوخۆی نێوان ئێمە و ئێوە، ئۆکرانیا پێشنیازی کۆتاییهێنان بە جەنگ دەخاتە بەردەستتان، بۆیە من پێشنیازی کۆبوونەوەیەک دەکەم" کە مەبەستی لە دیدار و کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ پوتن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆکرانیا ئامادەیە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی و دەستپێکردنی دانوستانەکان.

پێویست بە ڕاگرتنی جەنگ ناکات

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز سەبارەت بە هەمان پرس لێدوانی لە سەرۆکی ڕووسیا وەرگرتووە و وەڵامی ئەوی بۆ پێشنیازەکەی زێلێنسکی وەرگرتووە، پوتن لەوبارەیەوە گوتوێتی، بۆ دەستپێکردنی دانوستانی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیا، پێویست ناکات جەنگ ڕابگیرێت.

بەهزاد ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا