سەهۆڵبەندانەکانی گرینلاند بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە چوار هێندە خێراتر دەتوێنەوە
گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەریی گەورەی لەسەر سەهۆڵبەندانەکانی گرینلاند دروستکردووە و بەراورد بە 25 ساڵ لەمەوبەر، خێراتر سەهۆڵەکانی دوورگەکە دەتوێنەوە.
گۆڕانى کەشوهەوا و کاریگەرییەکانى
توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری زانستیی نەیچەر بڵاوکراوەتەوە، پەیوەندیی ڕاستەوخۆی نێوان گۆڕانی کەشوهەوا و توانەوەی سەهۆڵبەندانەکان لە گرینلاند ئاشکرا دەکات.
توانەوەى شاخە سەهۆڵینەکان
توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، توانەوەی شاخە سەهۆڵینەکان لە ساڵی 2000ـەوە، چوار هێندە خێراتر بووە، هاوکات لەیەکجیابوونەوەی شاخە سەهۆڵینەکانیش زیادیکردووە.
دەرەنجامەکانى توانەوەکە
توێژینەوە نوێیەکە دەریدەخات کە دەرەنجامەکانی توانەوەی سەهۆڵبەندانەکان، تەنیا لە بەرزبوونەوەی ئاستی دەریادا کۆتایی نایەت، بەڵکو ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ئیکۆسیستمی قووڵایی دەریاکان دەبێت کە تەنانەت دوورن لە سەهۆڵبەندانەکانەوە.
مەترسییەکانى بۆ کەشتییەکان
پڕۆسەی توانەوەی سەهۆڵەکان، مەترسیی بەرکەوتنی کەشتییەکان بە سەهۆڵبەندانەکان زیاد دەکات
توانەوەى هەموو گرینلاند
ئەگەر هەموو سەهۆڵەکانی گرینلاند بتوێنەوە، ئاستی ئاوی دەریاکانی جیهان بە نزیکەیی حەوت مەتر بەرز دەبنەوە، کە دەبێتەهۆی نوقمکردنی زۆرێک لەو وڵاتانەی سنوورەکانیان دوورگەیە و لافاوی توندیش لە جیهاندا دروستدەکات، بەتایبەتی ئەو شارانەی دەکەونە کەنار دەریا، هەروەها ڕێڕەوی زەریاکانیش تێکدەدات و شێوازی کەشوهەوای جیهان دەگۆڕێت.
3 کاتژمێر پێش ئێستا