ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران: وەڵامدانەوەی ئیسرائیل نزیکە

دانیار فاروق 3 کاتژمێر پێش ئێستا
محەممەد باقر زولقەدر، ئەمیندارى گشتى ئەنجوومەنى ئاسایشی نیشتمانیی ئێران
محەممەد باقر زولقەدر، ئەمیندارى گشتى ئەنجوومەنى ئاسایشی نیشتمانیی ئێران

محەممەد باقر زولقەدر، ئەمیندارى گشتى ئەنجوومەنى ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، ڕایگەیاند، بەرامبەر بەزاندنى هێڵە سوورەکانى کۆمارى ئیسلامیی ئێران لێبوردە نابن، دەشڵێت، وەڵامدانەوەى ئیسرائیل نزیکە.

"لێبوردەیی نییە لە بەرامبەر بەزاندی هێڵە سوورەکان"

محەممەد، باقر زولقەدر، لە ڕاگەیێنراوێکدا، ئاماژەى بەوەکردووە، یەکڕیزی بەرەکانى جەنگ زنجیرەیەکى بەرگری لە ناوچەکە دروستکردووە، جەختیشیکردەوە، بەرامبەر بەزاندنى هێڵە سوورەکانى وڵاتەکەى لێبوردە نابن و وەڵامى توندیان دەبێت.

هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان

ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ئیسرائیل، هێرشى کردە سەر ناوچەکانى باشوورى بەیروت و بەهۆیەوە، فەرماندەیەکى باڵاى حیزبوڵا کوژرا، دواى هێرشەکەش ترەمپ ڕاگەیاند، توڕەیی خۆى بە پەیامێک گەیاندووەتە نەتانیاهوو، داواشیکردووە، پڕۆسەى ڕێککەوتنیان لەگەڵ ئێران تێکنەدرێت.

ئێران کایەی ئاسمانی وڵاتەکەی داخستووە

لەلایەکى دیکەوە، ڕاوێژکارێکى موجتەبا خامنەیی، ڕێبەرى باڵاى ئێران، ڕایگەیاند، وەڵامى هێرشەکەى ئیسرائیل بۆسەر لوبنان بە تووندى دەدەنەوە.

بەگوێرەى داتاکانى ماڵپەڕى فلایت ڕادار، لە ئێستادا هیچ فڕۆکەیەک بە ئاسمانى ئێرانەوە نەماوە و کایەى ئاسمانیى وڵاتەکەى داخستووە.

دانیار فاروق

3 کاتژمێر پێش ئێستا