چارەسەرێکی نوێی شێرپەنجەی پەنکریاس تاقیکرایەوە

وێنەی شێرپەنجەی پەنکریاس
وێنەی شێرپەنجەی پەنکریاس

شێرپەنجەی پەنکریاس یەکێکە لە ئەو شێرپەنجانەی لە سەرەتادا نیشانەیەکی ئەوتۆی نییە، بۆیە لە قۆناغێکی پێشکەوتوودا دەستنیشان دەکرێت کە قۆناغێکی مەترسیدارە و ئیدی چارەسەر ئەستەمە، بۆیە هەر چارەسەرێکی نوێ گرنگیی زۆری بۆ چارەخوازانی شێرپەنجەی پەنکریاس هەیە.

چارەسەرە نوێیەکە چۆن کار دەکات؟

چارەسەرە نوێیەکەی شێرپەنجەی پەنکریاس ڤایرۆسێکی دەستکاریکراوە، خانە شێرپەنجەییەکانی پەنکریاس لەناو دەبات، ئەم ڤایرۆسە ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو گرێ شێرپەنجەییەکان و تەنها لەناو گرێ شێرپەنجەییەکاندا دابەش دەبێت و زیاد دەکات.

خانە شێرپەنجەییەکان ىڕێکی ئێجگار زۆری ماددەیەکی کیمییاییان تێدایە (سایکلۆ ئۆکسجینەیز) و ڤایرۆسەکە وەها دەستکاریکراوە کە تەنیا پەلاماری ئەو خانانە بدات کە ئەو ماددە کیمیاییەیان تێدایە!

چارەسەرەکە سەرەتاییە و لە یەکەم قۆناغی چاودێریکردنی کاریگەرییەکانیدا هێشتا لەسەر تەنیا سێ کەس تاقیکراوەتەوە و ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە.

ڤایرۆسە دەستکاریکراوەکە پاش پەلاماردانی خانە تووشبووەکان، هانی خانەکانی سیستمی بەرگریی جەستەی چارەخوازانی شێرپەنجەی پەنکریاس دەدات دژی خانە شێرپەنجەییەکان بجەنگن.

بەرەوپێشچوونەکان سەبارەت بە چارەسەرە نوێیەکە چین؟

  1. لە قۆناغی سەرەتادا چارەسەرە نوێیەکەی شێرپەنجەی پەنکریاس تەنیا لەسەر ژمارەیەکی کەمی چارەخواز تاقیکراوەتەوە
  2. پێویستە تاقیکردنەوەی زیاتر لەسەر چارەسەرە نوێیەکەی شێرپەنجەی پەنکریاس ئەنجام بدرێن، بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا چارەسەرە نوێیەکە تەمەنی چارەخوازانی تووشبوونی شێرپەنجەی پەنکریاس درێژ دەکاتەوە یان نا
  3. توێژەران ئێستا سەرقاڵی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زیاتری چارەسەرە نوێیەکەی شێرپەنجەی پەنکریاسن لەسەر چارەخوازانی تووشبووی شێرپەنجەی پەنکریاس