وەزیرانی دەرەوەی میسڕ و پاکستان و سعودیە و تورکیا کۆدەبنەوە
ڕۆژی یەکشەممە وەزیری دەرەوەی میسڕ، لە شاری عەلەمەین، میوانداریی هەر یەک لە هاوتاکانی لە پاکستان و سعودیە و تورکیا دەکات.
کۆبوونەوەى چوار قۆڵى
وەزارەتی دەرەوەی میسڕ ڕایگەیاند، بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسڕ، ڕۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی چوارلایەنە لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، و ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان ئەنجام دەدات.
کۆنفڕانسى ڕۆژنامەوانى دەبەسترێت
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە دوای گفتوگۆ چوارقۆڵییەکە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش ئەنجام دەدرێت.
هەوڵەکانى نێوەندگیریی بۆ ڕاگرتنى جەنگى ئێران
هەرچەندە لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی میسڕ باس لە هۆکاری گفتوگۆکان نەکراوە، بەڵام هەر چوار وڵات ڕۆڵیان هەبووە لە هەوڵەکانی نێوەندگیری جەنگی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران.
ڕاگەیاندنی ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت، دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران کە بڕیار بوو ڕۆژی هەینی لە سویسرا ئەنجام بدرێت و ئامانجیان گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بوو بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، دواخرا.
3 کاتژمێر پێش ئێستا