ڤانس: ترەمپ هانیداین چارەسەرێکی دیپلۆماسی بدۆزینەوە

شێوە عومەر 2 کاتژمێر پێش ئێستا
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا. فۆتۆ: AFP
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا. فۆتۆ: AFP

لە میانی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ئاشتی لەنێوان ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری قەتەر و پاکستان لە سویسرا، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کرد و باسی لەوە کرد، لە کردنەوەی گەرووی هوورمز  و کۆتاییهێنان بە پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران سەرکەوتوو بوون و ئێستا دەیانەوێت زیاتر بەدەست بهێنن، ڤانس نەیشاردەوە کە ئەگەر چارەسەرەکان سەرکەوتوو نەبن ئەوا دەگەڕێنەوە بۆ شێوازە کۆنەکە.

کردنەوەی گەرووی هورمز و کۆتاییهێنان بە ئەتۆمی ئێران

لەو بارەیەوە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا گوتی " پێش هەموو شتێک، دەمەوێت سوپاسی سەرۆکی ئەمریکا بکەم، کە لێرە باشترین سەرکردەکانی کۆکردووەتەوە، چونکە ئەو هانی داین چارەسەرێکی دیپلۆماسی بدۆزینەوە بۆ ژمارەیەک کێشە کە گرنگن بۆ خەڵکی ئەمریکا و جیهان، کردنەوەی گەرووی هوورمز، کۆتاییهێنان بە پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران، هەموو ئەم شتانە بەدەستهاتوون و ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە دەتوانین چەندی دیکە بەیەکەوە بەدەستبهێنین، دەتوانین پەڕەیەکی نوێ هەڵبدەینەوە، دەتوانین پەیوەندییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕین بۆ هەمیشە یاخود بگەڕێینەوە سەر شێوازە کۆنەکە کە ئێمە حەزی پێناکەین، بەڵام شتێکە دەکرێت ڕووبدات"

شێوە عومەر

2 کاتژمێر پێش ئێستا