فالح سارى: دەست بە ڕێکارەکانى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران بکەن
وەزیرى دارایی و ئابوورى حکومەتى فیدراڵ گشتاندنێکى ئاڕاستەى سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانى دەوڵەت کردووە داوادەکات دەست بە تەواوکردنى ڕێکارەکانى پێدانى سەرەمووچە و پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران بکەن.
ئامادەکردنی پلە بەرزکردنەوەکان بە گوێرەی یاسا بەرکارەکان
نوسراوەکەى وەزیرى دارایی عێراق ئەمڕۆ ئاڕاستەى وەزارەتەکان کراوە داوادەکات، ڕێکارە کارگێڕى و داراییەکانى پەیوەست بە پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران بەگوێرەى یاسا بەرکارەکان ئامادەبکەن.
پابەندی حکومەت بە ماف و شایستەیی فەرمانبەران
فالح سارى وەزیرى دارایی عێراق گوتوویەتى، پێدانى سەرەمووچە و پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران لەچوارچێوەى پابەندیی حکومەتە بە ماف و شایستەیی فەرمانبەران.
سارى لەنوسراوەکەدا جەختیکردووەتەوە، لە بەدەرکردنى سەرەمووچە و پلەبەرزکردنەوە و هەژمارى بڕوانامە کە گشتاندنى ژمارە 137137کە تایبەت بوو بە وەستاندنی چەند ڕێکارێکی دارایی لە عێراق..
بڕیارى 137137ى پێشترى وەزارەتى دارایی فیدراڵ لەمانگى کانوونى یەکەمى ساڵى ڕابردوو لەلایەن تەیف سامى وەزیرى پێشووى دارایی دراو دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوە و سەرەمووچەى فەرمانبەرانى ڕاگرت.
2 کاتژمێر پێش ئێستا