
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی ئێران قسەی کردووە و هۆشداری پێداون لە داخستنی گەرووی هوورمز، دەشڵێت، گەرووەکە دابخەن دانوستانکارەکانیان ناتوانن بگەڕێنەوە.
ترەمپ بە فۆکس نیوزی گوتووە، ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەنە ڕێککەوتن، ئەوا باجی تێپەڕبوون لە گەرووی هوورمز وەردەگرن.
دەشڵێت، ئەگەر ئێرانییەکان گەرووەکە دابخەن، ئەوا بە تەواوەتی لەناویان دەبەن و ناچار دەبن کۆنتڕۆڵی گەرووی هوورمز بکەن.
ترەمپ باسلەوە دەکات، پێدەچێت ئەمریکا ببێتە پاسەوانی گەرووى هوورمز، ئەگەر ناچار بن بەڕێژەی 20% نەوت وەک باجی تێپەڕبوون وەربگریت".
سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت، ئەگەر گەرووەکە دابخەن، ئەوا دانوستانکارەکانیان ناتوانن بگەڕێنەوە.
ترەمپ داوای لە ئێران دەکات، دەستبەجێ پشتیوانییەکانی بۆ بریکارەکانی ڕابگرێت، دەشڵێت، ئەگەر دەستبەجێ بریکارەکانی لە لوبنان ڕانەگرێت، بە تووندی هێرشەکانیان دەستپیدەکەنەوە.
ئەم قسانەی ترەمپ لەکاتێکدایە، دانوستانی شاندی ئێران و ئەمریکا لە سویسرا بە نێوەندگیریی قەتەر و پاکستان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەڕێوەدەچێت.

.jpg)