
بە سەرپەرشتی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کرا.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەچوو، نزار ناسڕ حەسەن، وەک پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی پۆستەکەی وەرگرت و جێگەى عەلی عەلاقى گرتەوە.
عەلى زەیدی، جەختی لە گرنگیی "بەردەوامبوونی پڕۆگرامی چاکسازیی بانکی" کردەوە، کە دەبێتە "هۆکاری بەدیهاتنی سەقامگیریی دارایی و فەراهەمکردنی ژینگەی ئابووری و وەبەرهێنانی گونجاو بۆ گەشەپێدان".
سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا دەکات پەرە بە دیجیتاڵکردنی بانکەکان بدرێت، کە جیهان پەیڕەوی دەکات لە جێبەجێکردنی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە سیاسەتی دارایی.
زەیدی، ستایشی ڕۆڵ و هەوڵەکانی عەلی عەلاق، پارێزگاری پێشووی بانکی ناوەندی کرد و ڕایسپارد وەک ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کارووباری ئابووری دەستبەکار بێت.
چەند ڕۆژێکە عەلی زەیدی دەستى بە گۆڕانکارى لە ژمارەیەک پۆستى باڵادا کردووە و دوێنێ گۆڕانکارى لە پۆستى ڕاوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیى عێراقدا کرد.