گەنجینەى ئەمریکا: ئێران دەتوانێت 60 ڕۆژ نەوت بەرهەمبهێنێت و بفرۆشێت

دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا
یەکێک لە کەشتییەکانی گواستنەوەی نەوتی ئێران
یەکێک لە کەشتییەکانی گواستنەوەی نەوتی ئێران

ئەمریکا، سزاکانى سەر نەوتى ئێرانى تاوەکو 21ـى ئابى داهاتوو هەڵگرت، ئەوەش بەگوێرەى ڕێککەوتن لەسەر یاداشتى لێکتێگەیشتنەکەى هەفتەى ڕابردوو لەگەڵ تاران واژۆیانکرد.

لابردنی کۆتوبەندەکانی سەر هەناردەی نەوتی ئێران

وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرجەم مامەڵە نەوتییەکانى ئێران کە پێشتر هەڵپەسێردرابوون و بۆى نەبوو بەرمیلێک نەوت بفرۆشێت، لەمڕۆ بەدواوە ئەو کۆتوبەندانە نەماون و ئێران دەتوانێت هەتاوەکو 21ـى ئابى داهاتوو نەوت بەرهەمبهێنێت و ڕەوانەى بازاڕەکانى جیهانى بکات.

مۆڵەتەکە بۆ ماوەی 60 ڕۆژە

سکۆت بیسنت، وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا ئاماژەى بەوەکردووە، بڕیارى ڕێگەپێدانەکە بۆ ماوەى 60 ڕۆژە، ئەوەش دەرەنجامى ئەو گفتوگۆ بەرهەمدارانە بووە کە لە سویسرا لەنێوان شاندى وڵاتەکەى و ئێران هاتووەتە ئاراوە.

هەر ئەمڕۆ حەمید حوسەینی گوتەبێژی یەکێتیی هەناردەکارانی نەوت و گازی ئێران، لە بۆڵەتینى هەواڵەکانى کەناڵ8، ڕایگەیاند، لە دانوستانەکانى سویسرا، ئەمریکییەکان بەڵێنیان دابوو، گەمارۆى سەر فرۆشتنى نەوتى ئێران لابەرن و نەوتی ناو کەشتییەکان هەناردەبکرێت و کێشە بۆ فرۆشتنی دروست نەکەن.

دانیار فاروق

2 کاتژمێر پێش ئێستا