گەرووی هوورمز تاران و بەغداد و وڵاتانی کەنداو کۆدەکاتەوە
سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە مەسقەتی پایتەختی عومان زنجیرەیەک گفتوگۆی سیاسی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و یەکلاکردنەوەی پرسی گەرووی هوورمز دەستپێکردووە.
گفتوگۆی نێوان ئێران و وڵاتانی ناوچەکە
ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی حوزەیرانی 2026، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر لەگەڵ بەرپرسانی عومان پرسی ئەنجامدانی گفتوگۆی هاوبەشی نێوان ئێران، عێراق و وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداوی تاوتوێ کردووە. ئەم گفتوگۆیانە تایبەتن بە دۆخی گەرووی هورمز و بە ئاراستەیەکی سەربەخۆ لە دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن بەڕێوە دەچن.
نێوەندگیریی قەتەر و عومان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان
تەلەفزیۆنی فەرمی عومان ئاشکرای کرد کە سەرۆکوەزیرانی قەتەر و سوڵتانی عومان بە چڕی باسیان لە دۆسیەی نێوەندگیری نێوان ئەمریکا و ئێران کردووە. ئەم جووڵانە دوای ئەوە دێن کە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو گەڕی یەکەمی دانوستانەکانی واشنتن و تاران لە سویسرا کۆتایی هات و هەردوولا گەیشتنە نەخشەڕێگەیەک بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی لە ماوەی 60 ڕۆژدا. بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا گفتوگۆ تەکنیکییەکان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوام بن.
4 کاتژمێر پێش ئێستا