تەندروستیی سلێمانی: بەشێکی نوێ لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی فێرکاری کرایەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی سلێمانی کردنەوەی بەشێکی نوێی لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی فێرکاری ڕاگەیاند، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە جۆری نەشتەرگەرییەکان و هەندێک ئاماری ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە بەشە نوێیەکە کراون.
''بە بێبەرامبەر پشکنین بۆ چارەخوازان دەكرێن ''
بەشی نەشتەرگەری قەڵەویی و زیندەپاڵی کە تایبەتە بە ئەنجامدانی بەشێک لە نەشتەرگەرییەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەر لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری كرایەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت ''ڕۆژانی یەك شەممە تاوەکو چوارشەممە پشكنین بە بێبەرامبەر بۆ چارەخوازان دەكرێن و هەر هاونیشتمانییەک پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بێت، دوای هەڵسەنگاندی دۆخی تەندروستی و لەلایەن لیژنەیەك لە پزیشكانی پسپۆڕ بڕیار لەسەر ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە دەدرێت ''.
ئامارەکانی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە بەشە نوێیەکە
لە سەرەتای ئەم مانگە و كردنەوەی بەشەكە، تاوەکو ئێستا هەشت نەشتەرگەری بۆ لابردن و بچووكردنەوەی گەدە و دوانزدەگرێ ئەنجام دراون.
3 کاتژمێر پێش ئێستا